عێراق.. تەنها لە هەشت مانگدا ١٣٥٠کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕوبەڕوبونەوەی ماددەھۆشبەرەکانی عێراق  بەپێی ئامارێکی فەرمی لەسەر مادەی ھۆشبەر لەمساڵدا ڕایدەگەیەنێت لەماوەی ھەشت مانگی ڕابردودا، ٣٣٠ کیلۆ مادەی ھۆشبەر و ١٤ ملیۆن حەبی ھۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.

 ڕاشیگەیاند ئۆپراسیۆنەکان لە دژی بازرگانانی مادە ھۆشبەرەکان بەردەوامە و تەنھا لە مانگی ڕابردوودا ١٣٥٠ تۆمەتبار لەسەر مادەی ھۆشبەر دەستگیر کراون.

جێگەی باسە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند کە عێراق ڕوبەڕوی دوو مەترسی گەورە بۆتەوە، یەکەمیان مەترسی تیرۆر ودووەمیان مەترسی مادەھۆشبەرەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار