لیز تره‌س ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ كاوه‌ ره‌ش

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، لیز تره‌س وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌كۆنفراسی حزبه‌كه‌یدا بوو سه‌رۆكی حزبی پارتی پارێزگاران و دواتریش وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نویَی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كارده‌بێت.

خانمه‌ لیز ترۆس، ده‌بێته‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ كێبرِكێی سه‌ركردایه‌تی پارتی تۆریی، شكستی به‌رِیشی سوناك هێنا.

 ئه‌نجامه‌كانی پێشبینی زۆر نزیك نوون له‌وه‌ی زۆرێك له‌ شاره‌زایان چاوه‌رِوانیان ده‌كرد، تروس به‌ 57%ی ده‌نگی ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی رِه‌وایه‌تی وه‌رگرت، له‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆكی پارتی كۆنسه‌رڤاتیڤ و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا.

 له‌ وته‌یه‌كیداو له‌ناوه‌ندێكی كۆنفرِانس له‌وێستمینسته‌ر، سوپاسی رِكابه‌ره‌كه‌ی رِیشی سوناكی كرد بۆ "هه‌ڵمه‌تێكی سه‌خت" و به‌ڵێن دا به‌ پلانێكی بوێرانه‌ حوكمه‌تی نوێ رِێكبخاته‌وه‌.

 تروس رِۆژی سێشه‌ممه‌، ده‌بێته‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی  وڵاته‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی به‌گه‌شتێك ده‌چێته‌ دیداری شاژن، له‌ شاری بالمۆرال له‌سكۆتله‌ندا.

 سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ، دوای ده‌ستبه‌كاربونی ده‌ستبه‌جێ ده‌خرێته‌ ژێر فشاره‌وه‌، بۆ رِاگه‌یاندنی پلانێك ده‌رباره‌ی رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی وزه‌ له‌ وڵات.

 یه‌كێك له‌پلانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ئه‌و ده‌خوازێت نرخی پاره‌ی وزه‌ له‌وه‌زیاتر به‌رز نه‌كرێته‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ رِاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، پارتی رِكابه‌ر، پارتی كرێكاران رایگه‌یاندوه‌، خه‌ڵك بێهیوان له‌پارتی ده‌سه‌ڵه‌تدار، له‌وه‌ی كه‌وه‌ك پێویست، له‌و قه‌یرانی خۆراك و ووزه‌دا، به‌پێی پێویست هاوكاری ناكرێن و ده‌بێت خه‌ڵك پلانه‌ تایبه‌ت و نهێنیه‌كان بزانن.

لیز ترەسی تەمەن 47 ساڵان، لە ماوەی 12 دیبەیتی بانگەشەی سەرۆکوەزیراندا بەڵێنیدا، تێچووی ژیان و باجی سەر خەڵک کەمبکاتەوە، لەسەر ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا بەردەوامبێت و بە رووی کۆچبەرانی نایاساییدا بوەستێتەوە و بیاننێرێت بۆ رواندا و چەند وڵاتێکی دیکە.

كلیك بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار