لایه‌نه‌كانی عیراق جه‌خت له‌هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌نه‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ده‌سپێشخه‌ری دیالۆگی نیشتمانی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5 ئه‌یلولی 2022) له‌سه‌ر بانگهێشتی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق و سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه كه :
١- په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی له پاراستنی سه‌قامگیری و پاراستنی وڵات له قه‌یران و پشتیوانیكردن له‌هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌و ڕێگرتن له توندوتیژی و گرتنه به‌ری دیالۆگی نیشتمانی بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ره‌كان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبوونی دانیشتنه‌كانی دیالۆگی نیشتمانی
٢- بڕیاردرا تیمێكی ته‌كنیكی له‌هێزه سیاسییه جیاجیاكانه‌وه پێكبهێنرێت بۆ پێگه‌یاندنی تێڕوانین و بیرۆكه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری نیشتمانی و نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان به چاوخشاندنه‌وه به یاسای هه‌ڵبژاردن و پێداچونه‌وه به كۆمیسیۆن.
٣- جه‌ختیان له‌سه‌ر كاراكردنی دامه‌زراوه‌كان و مافه ده‌ستوورییه‌كان كرایه‌وه.
٤- له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان بانگهێشتی برایانیان له ڕه‌وتی سه‌در كرد بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له ناكۆكه‌كان و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێك.
٥- جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه نیشتمانییه‌كان كرایه‌وه، تاپێكه‌وه رێگری بكرێت له تێكدانی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و پاراستنی كه‌رامه‌ت و هه‌ستی گه‌لانی عێراق و ڕێزگرتن له به‌ها ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
٦- جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی به‌دیهێنانی چاكسازی له‌پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و گرنگیدان به داواكارییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر ناهاوسه‌نگییه‌ك له‌چوارچێوه‌ی سیاسی یان ئیداریدا له‌ڕێگه‌ی یاسادانانی پێویست كرایه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووركرایه‌وه