وێرانکاری لە دارستانی ئەمازۆن گەشتۆتە قۆناغێکی ترسناک
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وێرانکاری لە دارستانی ئەمازۆن ناسراو بە سییەکانی زەوی گەیشتووەتە قۆناغی "نەگەڕانەوە". بە هۆی ئەو ژمارە زۆرەی ئاگر کەوتنەوە بڕینەوەی دارلە دارستانەکەدا.
ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی لە راپۆرتێکدا کە دووشەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت لە ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایان و ڕێکخراوەکانی ناوچەکە ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە وێرانکردنی ژینگەیی لە بەشێکی ئەمازۆن هێندە گەورە بووە لە دارستانە باراناوییەکەدا کە گەیشتوونەتە خاڵی نەگەڕانەوە و لەوانەیە هەرگیز نەتوانرێت چاک بکرێتەوە.
هەروەها بە پێی توێژینەوەیەک کە زانایانی تۆڕی ئەمازۆن بۆزانیاری کۆمەڵایەتی و ژینگەی RAISG لەگەڵ ڕێکخراوەکانی پاراستنی ژینگە لە ئەمازۆن CoicaI کە یەکێکە لە گەورەترین توێژینەوەکان تا ئێستا، تێیدا هەمووناوچە و ئەو وڵاتانەی کە بەشەکانی ئەمازۆنیان تێدایە دەگرێتەوە دەرکەوتووە کە لە نۆ وڵات تەنها سورینامی بچووک و غویانای فەڕەنسی هێشتا بەلایەنی کەمەوە نیوەی دارستانەکانیان وەک خۆی ماوەتەوە ، لە سەرجەم ناوچەکانی تر زیانێکی زۆر بەر دارستانەکە کەوتووە تەنها لە ٪74ی دارستانەکە بێ زیان ماوەتەوە.
جێگەی باسە دارستانە باراناویەکەی ئەمازۆن کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای بەرازیل و بەرەو کۆلۆمبیا و پێروو و وڵاتانی تری ئەمریکای باشوور درێژ دەبێتەوە، گەورەترین دارستانی باراناوی جیهانە، کە بە هەمەچەشنیی زیندەوەرزانی ناوبانگی هەیە و بە هەزاران ڕووباری تێدایە کە بە سییەکانی زەوی ناسراوەو بەشێکی زۆری ئۆکسجینی زەوی دابین دەکات . کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر کەش و هەوای زەوی هەیە.