عێراق.. ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئاستێکی سەقامگیردایە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان بە بەراورد بە ساڵانی پار لە بەرزبوونەوەدایە باڵام لە ئێستادا تا ڕادەیەکی باش سەقامگیرە .

عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەبارەت بە ڕێژەی هەڵئاوسان لە عێراق ڕایگەیاند، رێژەی هەڵاوسان لە وڵات بەراورد بە ساڵانی رابردووی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەڵام لە ئاستێکی سەقامگیردایە و لە ژێر کۆنترۆڵدایە ، بەڵام کەڵەکەبوونی رێژەیی لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە سەدا 6 کە ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردووی ئاستێکی پێوانەییە.

باسی لەوەش کرد بەرزبونەوەی نرخی کاڵاکان لە جیهان کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری عێراق دروست کردووە چونکە عێراق بەشێکی زۆری کاڵاکانی لە دەرەوە هاوردە دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار