یۆنان سنورهکانی بهرهو ڕووی کۆچبهراندا توندتر دهکاتهوه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وهزیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان ئاشکرای دهکات بۆ رێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران، یۆنان بڕیاری داوە 140 کیلۆمەتری دیکە بۆ ئەو دیوارە کۆنکرێتییە زیاد بکات، کە لەسەر رووباری مەریچ لەسەر سنووری تورکیا دروستیکردووە.
لهوبارهیهوه تاکیس تیۆدۆریکاکۆس، وەزیری پاراستنی هاووڵاتییانی یۆنان رۆژی سێشەممە 6ی ئەیلوولی 2022، سەردانی ناوچەی مەریچ-ی لەسەر سنووری نێوان یۆنان - تورکیا کرد و رایگەیاند، بە درێژایی 40 کیلۆمەتر لە رووباری مەریچ دیوار دروستکراوە، ئەو دیوارە 140 کیلۆمەتری دیکەی بۆ زیاد دەکرێت.
تیۆدۆریکاکۆس بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێک بێنێت، گوتی، "پڕۆژەکە دژی ئەوانەیە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان وەبەرهێنان لە ئازارەکانی خەڵکدا دەکەن و دەیانەوێت کۆچکردن وەک چەکێک لە دژی ئەوروپا بەکاربهێنن."
ئهمهش لهکاتێکدایه حکومەتی یۆنان هەروەها دەیەوێت سیستمی چاودێری لە ناوچەی سنووری باشتر بکات و 250 پاسەوانی نوێ لەسەر سنوور جێگیربکات.