شاژنی به‌ریتانیا ته‌ندروستی تێكده‌چێت

2 ساڵ لەمەوپێش



كۆشکی "بەکینهام"ی شاهانەیی بەریتانیا راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا ئاماژەی بەوەدا، چەند چاوگێکی تەندروستی لەبارەی تەندروستی ئیلیزابێسی شاژنی بەریتانیا ئاگادار کراونەتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش شازادە چارلس و ویلیامی کوڕی چوونە شوێنی مانەوەی شاژنە ئیلیزابێس لە کۆشکی شاهانەی بەریتانیا.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی پارەوە شاژنە ئیلزابێسی تەمەن ٩٦ ساڵ باری تەندروستی تێکچووە و دووچاری کێشە دەبێتەوە لە رۆشتن و وەستانی بەپێوە.

لە رۆژی چوارشەممەی رابردووش بەناچاری بەهۆی تێکچوونی تەندروستی شاژنی بەریتانیا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەڵوەشایەوە.

کۆتا دەرکەوتنی شاژن، لە رۆژی سێشەممەدا بوو کاتێک لیز ترەس سەرۆکوەزیرانی نوێی بەڕیتانیا چووە کۆشکی بێرمینگهام بۆ لای شاژن و شاژن رایسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار