ئەو پڕۆتۆکۆڵانەی جێبەجێ دەکرێن پاش مردنی شاژنی بەریتانیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خێزانی شاهانەی بەریتانیا ناوبانگێکی زۆریان هەیە بەتایبەت شاژن ئێلیزابێسی دووەم ، کە دوای مردنی باوکی پاشا جۆرجی شەشەم لە ساڵی ١٩٥٢ دەسەڵاتی گرتە دەست ،و نزیکەی ٧٠ ساڵە شاژنی بەریتانیایە.

لەبەر ئەوەی شاژن نەمر نییە و ڕۆژێک دەمرێت، ئامادەکاری و پرۆتۆکۆلێکی زۆر ئامادەکراوە لە ئەگەری مردنیدا.

١- دانانی پاشای نوێ :

شازادە شارلزی کوڕی دەبێتە پاشای نوێی بەریتانیا هەروەک چۆن خۆی لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا ڕاستەوخۆ دوای مردنی باوکی بوو بە شاژن.

هەرچەندە هەندێک هیوا دەخوازن شازادە ولیام لە جیاتی باوکی بچێتە سەر تەختی شاهانە، بە پێی ئەوەی کە ناوبانگێکی زیاتری هەیە لە ناو خەڵکدا، بەڵام ئەمە بە پێی پرۆتۆکۆلی شاهانە ناکرێت و ویلیام ناتوانێت ببێتە پاشا هەتا باوکی زیندوو بێت.

٢- ڕاگەیاندنی هەواڵی مردنی شاژن :

سکرتێری تایبەتی شاژن ڕادە سپێردرێت کە هەواڵی مردنی شاژن ڕابگەیەنێت کە بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت و سەرەتا سەرۆک وەزیران ئاگادار دەکاتەوە کە ئەویش 15 وڵات کە لەلایەن شاژنەوە سەرۆکایەتی دەکرێت  ئاگادار دەکاتەوە، پاشان  هەواڵەکە بە 36 وڵاتی دیکە ڕادەگەیەنرێت  کە تێیاندا کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزلەندایە  و دوای ئەوەی ئەو وڵاتانە بە فەرمی ئاگادار دەکرێنەوە، هەواڵی مردنی شاژنەکە ئاشکرا دەکرێت بۆ خەڵکی ئاسای.

هەواڵەکە فەرمی نابێت تا کۆشکی بەکینگهام ڕایدەگەینێت، بە پێی مەراسیمەکە پیاوێک جلی ماتەمینی لەبەر دەکات و، هەواڵی مردنی شاژن لەسەر دەرگاکانی کۆشکەکە بە لافیتە هەڵدەواسێت.

پاشان ماڵپەری فەرمی کۆشکەکە ڕەش دەبێتەوە و تەنیا هەواڵی مردنی شاژن دەردەکەوێت و دوای ئەوە ئاژانسە ڕۆژنامەوانییەکان ئاگادار دەکرێنەوە و هەواڵەکە بە کاغەز و ئەلکترۆنی لە جیهاندا بڵاو دەکرێتەوە.

٣- بەکارهێنانی وشەی نهێنی:

کاتێک باری تەندروستی پاشاو شاژنەکان ناجێگیر دەبێت کۆدێکی نهێنی بەکار دەهێنرێت کە ئاماژە بە مردنیان دەکات لە ئێستادا ئەو  کۆدەی  کە ئاماژە بە مردنی شاژنە ئێلیزابێس دەکات دانراوە کە ناوی پردی لەندەنە، گەر ئامڕازی (پردی لەندەن کەوت) بەکارهێنرا واتە شاژن کۆچی دوای کردووە.

٤- میدیا:

پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسان و میدیاکانی بەریتانیا هەواڵی مردنی شاژن  ناتوانن بە ویستی خۆیان ڕوماڵ بکەن بەڵکو  پێشتر مەشقیان پێکراوە لەوەی چی بڵێن و تەنانەت شریتی مۆسیقای خەمناکیش بۆ ئەو بۆنەیە ئامادەکراوە.

٥- ماوەی ماتەمینی:

ماوەی ١٠ ڕۆژی ماتەمینی فەرمی ڕادەگەیەنرێت و لە ڕۆژی دوای مردنی شاژنەوە دەست پێ دەکات و لە  ١٠یەمین ڕۆژی پرسەکەدا  کۆتایی دێت.

٦- یەکەم دەرکەوتنی پاشای نوێ:

دوای مردنی شاژن پاشای نوێ گەشتێکی چوار ڕۆژە بەناو بەریتانیادا دەکات و سەردانی سکۆتلەندا، ئێرلەندا، ویڵز دەکات و بەشێکی زۆری گەشتەکەی  بە پێ دەسوڕێتەوە کە ئامانج لێی بینینێتی لەلایەن هاوڵاتیانەوە.

جێگەی باسە کۆشکی بەکینگهام ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە شاژن ئێلیزابێثی دووەم لەژێر چاودێری پزیشکیدایە دوای ئەوەی پزیشکەکان نیگەران بوون لە تەندروستی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار