ڤایرۆسی کۆرۆنا و جەنگی ئۆکرانیا بۆتە هۆی دواکەوتنی گەشەی جیهان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە پێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وجەنگی ئۆکرانیاوڕوسیا وڵاتانى جیهانی پێنج ساڵ دواخستووە لە گەشەسەندن لهڕووى داهات و خوێندن و تهمەنەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و دروستبوونى جەنگى ڕووسیا و ئۆکراین وڵاتانى جیهانیان له بواری گهشەسەندندا لهڕووى داهات و خوێندن و تهمەنەوە، پێنج ساڵ دواخستوە، دەشڵێن، لە ماوەى ٣٠ ساڵى ڕابردوودا یەکەمجارە گەشەسەندنى مرۆیی بەوشێوەیەیە دابەزێت.
جێگەى ئاماژەیە، لە ساڵى ٢٠٢٠ دا ڤایرۆسى کۆرۆنا سەریهەڵدا و پاش ڕاگەیاندنى کەرەنتینەکردن لەسەرجەم وڵاتانى جیهاندا زۆرینەى سێکتەرەکانى ژیان وەستنێران و لە مانگى شوباتى ئەمساڵیشەوە هێرشى ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین دەستیپێکردووە و ئەوەش وەک قەیرانێکى دیکەى وزە و خۆراک لە جیهان هەژمار دەکرێت.