دوای حەفتاساڵ مانەوەلەسەر تەختی پادشایەتی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم كۆچی دوایكرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ درێژترین حوكمڕانی سەر تەختی پادشایەتی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لەتەمەنی ٩٦ ساڵیدا لەشاری بالمۆرال ی سكۆتلەند، کۆچی دوایی کرد.
خێزانی دەسەڵاتی شاهانە لەئیستادا هەمویان لەسکۆتلەندا کۆبوونەوە، دوای ئەوەی پێشتر پزیشكەكانی شاژن، نیگەرانییەکان لەبارەی تەندروستییەوە بۆ ئاستی زۆر مەترسیدار بەرزکردبۆوە.
شاژن لە ساڵی ١٩٥٢ هاتۆتە سەرتەخت و شاهیدی زۆرترین گۆڕانکاریە گەورەكانی بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری جیهان بووە.
بەژیانئاوای شاژن، ڕاستەوخۆ کوڕە گەورەکەی، (چارڵز)کەشازادەی پێشووی وێڵز بووە، لەماوەی ماتەمینی ووڵاتدا، وەك پادشا، سەركردایەتی وڵاتەکەی و ١٤ دەوڵەتی ناوچەی كۆمۆنوێڵس دەکات.
لەبەیاننامەیەکدا کۆشکی باکینگهام ڕایگەیاندووە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاژن لەشاری بالمۆرال بەشێوەیەکی هێمنانە کۆچی دوایی کردوە. بڕیارە ئەم شەو، پادشاو تەرمی شاژن، هەرلەسكۆتلەنداو لەبالمۆراڵ بمێنەوەو سبەی دەگەڕێنەوە لەندەن. لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتووشدا، پلانی ماتەمینی سەرتاسەریی و چۆنیوتی ڕێوڕەسمی بەخاك سپاردنی بڵاو دەكرێتەوە، كەپێدەچێ بەیەكێك لەگەورەترین مەراسیمی ماتەمینی ماڵئاوا لەم سەدادا دابنرێت.