چەند ڕاستییەک سەبارەت بە ژیانی شاژنە ئێلیزابێس

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارە شاژنە ئێلیزابێسی دووەم لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دووای کرد ڕۆژنامەی  ئیندپێندێنتی به‌ریتانی، چه‌ند زانیارییەکی له‌باره‌ی ژیانی شاژنه‌وە بڵاوكرده‌وه‌.

لە رۆژنامەی ئیندیپێندێنتا هاتووە کە شاژن له‌ ساڵی 1947، له‌گه‌ڵ شازادە فلیپ هاوسه‌رگیری كردووه‌ و خاوه‌نی چوار كوڕبوون، كه‌ شازادە چارلس كوڕی گه‌وره‌یانەو له‌دوای خۆی وه‌ك جێنشینی فه‌رمی بووه‌ پادشای به‌ریتانیا‌.

هەروەها شاژن  فەرمانڕەوای 15 وڵات بووه‌ له‌ یه‌كێتی كۆمێنوێلس، كه‌ له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سیسته‌می پاشایه‌تی به‌ریتانیادان.

شاژنە ئیلیزابێس مۆڵەتی شۆفێری نەبووە چونکە بە پێی یاساکانی بەریتانیا هیچ کەس نەیتوانییوە داوای مۆڵەتی شۆفێری لە شاژن بکات وسکاڵای لەسەر تۆمار بکات.

ئاماژەشی بەوە کرد کە شاژن لە ماڵەوە لەگەڵ خوشکەکەی شازادە مارگرێت خوێندوێتی بە سەرپەرشتی دایک و مامۆستا تایبەتەکانی کە وانەکانیان زیاتر دەربارەی مێژوو زمان وئەدەب و موزیک بووە واتە وەک کەسانی کە لە خوێندنگەدا نەیخوێندووە.

یەکەم شاژن بووە کە زۆرترین سەردانی وڵاتانی دیکەی کردووە ،کە لە ماوەی حکومڕانیدا گەشتی بۆ  زیاتر لە ١٢٠ وڵات کردووە .هەروەها کەنەدا یەکێک بووە لەو وڵاتانەی زۆرترین گەشتی بۆ کردووە لە دەرەوەی بەریتانیادا.

هەروەها کاتێک نیڵ ئه‌رمسترۆنگ كه‌شتیوانی ئاسمانیدەچێتە سەر مانگ، نامه‌یه‌كی شاژنه‌ ئه‌لیزابێسی لەگەڵ خۆی بردووەو له‌وێ بە جێیهێشتووە ، کە شاژن تێیدا نووسیبووی: "به‌ نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی به‌ریتانیا، رێز و شكۆ بۆ ئازایه‌تی مرۆڤ ده‌نێرم، كه‌ توانیان بگه‌ن به‌سه‌ر مانگ، به‌هیوام هه‌وڵی زیاتر له‌ پێناو خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ بده‌ن".

لە ڕۆژنامەکەدا باس لەوەش کراوە کە لەسەر لاپەرەکانی یەکەمی پاسپۆرتی هاوڵاتیانی بەریتانیا نوسراوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بەناوی شاژنی بەریتانیاوە داواده‌كات، هەڵگری ئەم پاسپۆرتە ، بێ ڤیزا گه‌شت ‌بكه‌ن،و داوەدەکرێت رێزیان لێبگیرێت و هاوكاری و پاسه‌وانی بكرێن لە کاتی پێویستیدا".

جێگەی باسە کە شاژنە ئێلیزابێس ماوه‌ی زیاتر له‌ 70 ساڵ، له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا مایه‌وه‌، كه‌ بووه‌ درێژترین ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشاكانی به‌ریتانیا له‌ مێژوودا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار