عێراق.. ره‌وشی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی خه‌ڵك تا بێت خراپتر دەبێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز سەرەڕای بەرزبونەوەی نرخی نەوت له‌جیهاندا، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ناپسپۆڕیی وه‌زاره‌ته‌كان و لاوازی حكومه‌ت لە عێراق ره‌وشی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی خه‌ڵك تا بێت خراپتر دەبێت.
نیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا باس لە خراپی ڕەوشی هاوڵاتیانی عێراق دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە بەرزبونەوەدایە باڵام هاوڵاتیانی عێراق سودمەندنین لێی بە هۆی ئەو گەندەڵییە زۆرەی لە سێکتەرە جیاوازەکانی حوکمەتی عێراقیدا دەکرێت . بەتایبەت كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، كه له‌كه‌رته هه‌ره خراپترینه‌كانن.
هەروەها باسی لەوەش کردووە تاکە هۆکار کە عێراق لەسەر پێی خۆی وەستاوە نەتەوەکەیەتی لە کاتێکدا هاوڵاتییەکانی له‌سوودی نه‌وت بێبه‌رین و به‌ده‌ست نه‌بوونی كاره‌با، وێرانه‌یی قوتابخانه‌كان و نه‌بوونی چاودێری ته‌ندروستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
پێشتریش عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاندبوو، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ك كه به‌هه‌ماهه‌نگی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كراوه، رێژه‌ی هه‌ژاری له ٢٤،٨% بۆ ٢٥% به‌رزبووه‌ته‌وه.
جێگەی باسە ژماره‌ی هه‌ژاران له عێراق گه‌یشتووه‌ته ١٠ ملیۆن كه‌س.