ڕوسیا ڕەتی دەکاتەوە چەکی هاوردە کردبێت لە ئێران و کۆریای باکور

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕوسیا ڕەتی دەکاتەوە هاوردەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی لە ئێران و کۆریای باکور کردبێت

ڤاسیلی نێبێنزیا، نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هاوردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئێران و موشەک و تۆپخانە لە کۆریای باکور ڕایگەیاند کە ڕوسیا هیچ چەک وپێداویستیەکی جەنگی لەو وڵاتانە نەکڕیوەوداوای کرد ئەمەریکاو بەریتانیا هەچ بڵگەیەکیان هەیە بیخەنە ڕوو.

ڕاشیگەیاند، ئەو دوو وڵاتە با بەڵگەکانیان لەبارەی کڕینی چەک ئاشکرا بکەن، یاخود دانبنێن بەوەی کە زانیاریی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە.

جێگەی باسە ئەمریکا بەردەوام ڕوسیا تۆمەتبار دەکات بە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێران.

هەروەها ھەفتەی ڕابردووش ھەواڵگیری ئەمریکا رایگەیاند، روسیا ملیۆنان مووشەک و ھاوەنی لە کۆریای باکور کڕیوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار