ڕەوتی سەدر..ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نادەستوورییە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نادەستووری و نایاساییە و پێویستە هەڵبوەشێنرێتەوە.
لە کاتێکدا هەوڵدەدرێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەکانی دەست پێبکاتەوە، رەوتی سەدر کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات، ڕایگەیاند لەگەڵ ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتکردۆتەوە ، بەڵام نایاسایی بوونی ئەنجومەنەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.
جەختیشی لەوە کردۆتەوە لە ئێستا بەدواوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەر بڕیارێکی تر دەربکات جگە لە ھەڵوەشاندنەوەی خۆی نادەستووریی و نایاساییە.
بابهتی پهیوهندیدار