ئه‌ڵمانیا پشتیوانی خۆی بۆ ئۆكرانیا ده‌ربڕی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی / سكای نیوز

ئه‌ڵمانیا به‌ره‌سمی پشتیوانی خۆی بۆ ئۆكرانیا ده‌ربڕی و به‌ڵێنی هاوكاری سه‌ربازی و خۆراك ده‌دات.

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ كیڤی پایته‌ختی ئۆكرانیان و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئۆكرانیا كۆبوه‌وه‌.

 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نالیا بیربوك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ ره‌سمی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكومه‌ت و گه‌لی ئۆكرانیا ده‌ربڕی و به‌ڵێنی هاوكاری سه‌ربازی به‌سوپاو خۆراكی بۆ گه‌لی ئۆكرانیا دا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار