ئاوڵەی مەیمون گەیشتە ئوردن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئوردن یەکەم حاڵەتی توشبوونی بە ئاوڵەی مەیموون ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی ئوردن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە وڵاتەکە تۆمارکراوە، کە ئەویش هاوڵاتییەکی ٣٠ ساڵە ،دوای ئەوەی  گەشتی بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپا کردووەو  لە ٢٠ی مانگی رابردوو گەڕاوەتەوە بۆ ئوردن و لە ئێستادا دوای پشکنینەکان دەرکەوتووە کە تووشبووی ئاوڵەی مەیمونە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی ئوردن داوای لە وڵاتانی ناوچەکە بە گشتی و دراوسێکانی بە تایبەتی کردووە، رێکاری پێویست بگرنەبەر و پشکنینی ورد بۆ ھەموو کەسانە بکەن کە سەردانی وڵاتانی ئەوروپا دەکەن، بۆئەوەی بەزوویی رووبەڕووی نەخۆشییەکە ببنەوە و بتوانن کۆنترۆڵی بکەن.

جێگەی باسە بە پێی ئامارە نێودەوڵەتییەکان تائێستا لە سەرتاسەری جیھان ١٩ ھەزار توشبووی ئاوڵەی مەیمون لە ٧٦ وڵات تۆمار کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار