ورده‌کاری هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌نێوان لوبنان و عێراقدا ئاشکرا کرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که‌ ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوه‌ته‌ حكومەتی لوبنان بڕیاریدا عێراقییەكان لە وەرگرتنی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ لوبنان ببه‌خشێت.

له‌به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا هاتووه‌: بە ئامانجی كاراكردنی هاوكاری لەگەڵ كۆماری عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان داوای وەزارەتی ناوخۆ و شارەوانییەكانی سەبارەت بە لێخۆشبوونی عێراقییەكان لە پێویستی وەرگرتنی ڤیزا بۆ چوونە ناو خاكەكەی پەسەند كرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە : بڕیارێك دەرچووە بۆ پێدانی ڤیزای هاتنە ژوورەوە و مانەوە بۆ لوبنان بەخۆڕایی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە بۆ گەشتوگوزار دێن بۆ مانگێك بەخۆڕایی و مافی درێژكردنەوەشی هەیە بۆ سێ مانگ.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: عێراق لە مادەی پەیوەندیدار بە هەڵگرتنی بڕی دوو هەزار دۆلاری كاش یان چەكێكی بڕوانامەدار لە بانكێكی ناسراو لەلایەن هاتووانەوە سڕاوەتەوە، وەك مەرجێكی پێشوەختە بۆ چوونە ناو خاكی لوبنان، دوای ئاگاداركردنەوە و ڕەزامەندی لەسەر لەلایەن سەرۆكی كۆمار میشال عون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار