بانکی ناوه‌ندی عێراق:له‌ماوه‌ی ١٩ ساڵدا یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی بیانی به‌رزترین ئاستی تۆمارکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 بانکی ناوه‌ندی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ی ١٩ ساڵدا یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی بیانی به‌رزترین ئاستی تۆمارکرد گه‌یشته‌ زیاتر لە 85 ملیار دۆلار.
له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌،بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەكردووە : یەدەگی نه‌ختینه‌یی بیانی زیاتر لە (85) ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە، ئەمەش بەرزترین ئاستە كە بانكی ناوەندی لە ساڵی 2003ەوە بەدەستی هێناوە.
بانکه‌که‌ ئاماژەی بەوەشكردووه‌ : یەدەگی زێڕ لە (130.4) تۆن تێپەڕیوە بە بەهای (7) ملیار دۆلار، بەمەش عێراق گەیشتە پلەی سییەم لەسەر ئاستی جیهان و چوارەمیش لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی.  
جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و دابه‌زینی به‌های دیناره‌وه‌ یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی عێراق له‌ڕووی دۆلار و زێڕه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار