بایدن له‌ساڵیادی ڕووداوه‌کانی 11ی سێپتێمبه‌ر: ئه‌مریکا هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌چاودێریکردنی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان له‌جیهاندا، ئاماژه به‌وه‌شده‌کات ئه‌مریکا هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه (11ی سێپتێمبه‌ری 2022)له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی رووداوی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر،له پنتاگۆن، باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌چاودێریکردنی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان له‌جیهاندا
هه‌روه‌ها بایدن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز بێ ئومێد نابێت و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌نادات به‌رووی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئازاری پێبگه‌یه‌نن، به‌رده‌وامیش ده‌بین له چاودێریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان".
بایدن وتیشی، "وره‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا له‌دژی ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه هه‌میشه به به‌رزی ماوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته پارێزگاری له‌و دیموكراتییه بكه‌ین له وڵاته‌كه‌مه‌ندا هه‌یه، كه تیرۆریستان هه‌وڵیاندا له‌ناویبده‌ن".
جێگای ئاماژه‌یه رۆژی سێشەممە 11ـی سێپتێمبەری 2001، 19 تیرۆریستی رێکخراوی قاعیدە، چوار فڕۆکەی ئەمەریکییان رفاند و لەرێگەی فڕۆکەکانەوە دوو تاوەری بازرگانییان لە نیویۆرك کردە ئامانج، سێ لە هێرشەکان سەرکەوتووبوون لە پێکانی چەند ئامانجێك، بەڵام فڕۆکەی چوارەم بەهۆی ونکردنی رێگاوە لە ویلایەتی پێنسلڤانیا کەوتە خوارەوە.