گروپێكی توندڕەو لە نەجەف دەستگیر دەكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ده‌ستگیركردنی 8 تۆمه‌تباری تونده‌رِه‌وی له‌پارێزگای نه‌جه‌ف راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ده‌زگای ئاسایشی پارێزگای نه‌جه‌ف، به‌پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌ ورده‌كانیان دوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر توانیویانه‌ له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف 8 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ سه‌ر به‌ "بزوتنه‌وه‌یه‌كی توندرِه‌وی ئایینی" بوون، هه‌روه‌ها له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر سه‌دان كتێب و بڵاوكراوه‌دا كه‌ هه‌رِه‌شه‌ بوون بۆ سه‌ر ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه‌و قه‌ره‌باڵغی زیاره‌تكارانی چله‌یان قۆستۆته‌وه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرو بۆچونه‌كانیان.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، وته‌ له‌ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران وه‌رگیراوه‌و ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدا كراوه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ریان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار