میدیایه‌کی ئه‌مریکی: ڕۆژ بە ڕۆژ ڕەوشی خەڵکی عێراق خراپتر دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیایەکی ئەمریکا دەسەڵاتدارە سیاسییەکانی عێراق شکستیان ھێناوە لە پێکھێنانی حکومەتی نوێ، و چەقبەستنی سیاسیش ڕۆژ بە ڕۆژ ڕەوشی خەڵک و دامەزراوەکانی دەوڵەتی خراپتر کردووە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕەوشی دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق نوسیویەتی، لەسایەی بوونی وەزارەتی شکستخواردوو و حکومەتێکی لاوازدا، ھیچ ھەوڵێکی راستەقینە نییە بۆ چاککردنی خزمەتگوزارییەکان.

ڕاپۆرتە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق مانگانە داھاتێکی زەبەلاحی لە فرۆشتنی نەوت دەستدەکەوێت، بەڵام بەشێکی دیار لە ھاوڵاتیانی عێراق ھەژارن و تەنانەت بەشێکیان لەژێر ھێڵی ھەژارییەوەن.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، ھۆکاری بەشداری نەکردنی بەشێکی زۆری ھاوڵاتیانی عێراق لەدەنگدانی ھەڵبژاردنی ڕابردوودا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێیان وایە ھیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوو نادات و ھەمان دەمووچاو لە دەسەڵاتدا دەمێننەوە، کە چەند ساڵێکە قۆرغیان کردووە و تەنھا چاویان لە بەرژەوەندی خۆیانە و ھیچی تر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار