وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان: توركیا هانی كۆچبه‌ران ده‌دات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئه‌وه‌ی له‌میدیاكانه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ گوایه‌ زیاتر له‌ 50.000 كۆچبه‌ر به‌ لێشاو له‌ توركیاوه‌ به‌ره‌و یۆنان و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا به‌ڕێ كه‌وتوون، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ ڕێگه‌ به‌ یه‌ك كه‌س ناده‌ن دبچێته‌ ناو وڵاته‌كه‌یه‌وه‌.

نۆتیس میتاراكیس، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ئه‌مڕۆ له‌ میدیایه‌كی یۆنانیدا سه‌باره‌ت به‌ كۆچی نایاسایی كۆچبه‌رنا به‌ لێشاو له‌ توركیاوه‌ به‌ره‌و سنووره‌كانی یۆنان و یه‌كێتی ئه‌وروپا هاته‌ ده‌نگ و وتی، كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی یۆنان له‌ ئاماده‌باشیدان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و IOM و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارم ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ توركیا هانی كۆچبه‌ران ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌لێشاو به‌ڕێبكه‌ون به‌ره‌و سنوووره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

میتاراكیس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: توركیا به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه‌ ناتوانێت ئه‌و هه‌موو كۆچبه‌رانه‌ له‌خۆی بگرێت، بۆیه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات، هانیان بدات و پێیان ده‌ڵێت ده‌توانن سنووره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ببه‌زێنن، به‌ڵام من لێره‌دا پێیان ده‌ڵێم كه‌س ناتوانێت سنووره‌كای یۆنان ببه‌زێنێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار