له 22 وڵاتی جیهانه‌وه 350 پارێزه‌ر داوای بینینی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌كه‌ن
2 ساڵ لەمەوپێش
له 22 وڵاتی جیاوازی جیھانه‌وه 350 پارێزه‌ر، داواده‌كه‌ن سه‌ردانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه بكه‌ن له ئیمراڵی.
ئه‌و پارێزه‌رانه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له برۆكسل داوایان له وه‌زاره‌تی دادی توركیا كرد سه‌ردانی ئیمراڵی بكه‌ن، چونكه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له ژێر گۆشه‌گیریدایه.
ھێلین دیبه‌یتی سه‌رۆكی یه‌كێتی پارێزه‌رانی دیموكراسی و ئه‌ندامی پارێزه‌رانی دیموكراتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، ئه‌وان ڕاپۆرتێكی وردیان له‌باره‌ی ئیمراڵییه‌وه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دادی توركیا كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ 775 پارێزه‌ر له 29 سه‌ندیكای پارێزه‌ران داوایان له داواكاری گشتی شاری بورسایان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ئیمراڵی.
ھاوكات مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر سه‌رۆكی پارتی پاش راگه‌یاندووه، زانیاریان ھه‌یه كه حزبی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا له‌گه‌ڵ ئیمراڵی له گفتوگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد له ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستبھێنێت.