دهوڵهتی یاسا: زیاتر له ١٩٠ پهرلهمانتار داوای دهستپێکردنهوهی کۆبوونهوهکانی پهرلهمانی عێراق دهکهن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لهلێدوانێکی ڕۆژنامهنوسیدا ئهندامێکی ئیئتیلافی دهوڵهتی یاسا ئاشکرای دهکات زیاتر لە ١٩٠ پەرلەمانتاری عێراق داوا لە محەمەد حەلبوسی دەکەن وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریبکات.
لهوبارهیهوه سائیر مەخیف پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، زیاتر لە ١٩٠ پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، داواکارییەکی رەسمییان پێشکەشی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە و داوادەکەن دوای کۆتاییھاتنی مەڕاسیمەکانی چلەی ئیمام حسێن، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکاتەوە.
راشیگەیاند، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران پابەندە بە پەیڕەوی ناوخۆیی ئەنجومەن بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەش بەپێی ئەو نوسراوەی کە پێشکەشیان کردووە، چونکە ھیچ پاساوێک نییە بۆ بەردەوامیدان بە پەکخستنی کاری ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی رابردووەوە، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەھۆی ناکۆکی رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە پەکیکەوتووە.