ئەنبار... دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر به‌١٣٠٠ حه‌بی هۆشبه‌ره‌وه‌ دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە هەزار و 300 حەبی ماددە هۆشبەرەكانیان پێ بوو لە پارێزگاكە.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا نوسینگەی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار رایگەیاندووە: بە سەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار، لیوا هادی رزێج كسار، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەکانیان دژی بازرگانانی حەبی ماددە هۆشبەرەکان و پەرەپێدەرانی ئەم مادە و بەکارهێنەرانی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "دوای وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەیەكەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان كە كەسانێك هەن لە شاری رومادی هەڵگری حەبی ماددە هۆشبەرەكانن، رەزامەندی یاسایی فەرمی وەرگیرا و تیمێكی كاركردن لە بەڕێوەبەرایەتییەكەی سەرەوە پێكهێنرا.

ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه‌ دوو تۆمەتبار به‌ناوه‌کانی  (ع.م .م.ج) و و(ع.ط.م.ج) دەستگیرکران دەستیان بەسەر (1300) حەبی کاپتاگۆن و ماددەیەکی هۆشبەری بلوریدا گرتووە، کە کێشی (3) گرامە.
جەختی لەوەشکردەوە، کە ڕاپۆرتێکی بنەڕەتی دەستگیرکردن ڕێک خراوە لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنەکانی سەرەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 28 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان، بەپێی بڕیاری دادوەری.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار