ئۆكرانیا.. له‌گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا ٤٥٠ ته‌رم دۆزرانه‌وه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



گۆرِێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ ناوچه‌ی ئیزیومی سه‌ربه‌ پارێزگای خاركێڤ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ ده‌ستی هێزه‌كانی رووسیا ده‌رهنێدراوه‌ته‌وه‌ و یاریده‌ده‌رێكی باڵای سه‌رۆكایه‌تی كیێڤش ده‌ڵێت گۆرِه‌كه‌ ٤٥٠ ته‌رمی تێدایه‌ .

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، گۆرِێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ ناوچه‌ی ئیزیوم سه‌ربه‌ پارێزگای خاركێڤ دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ٤٥٠ گۆرِی تیادا بووه‌.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و سبه‌ی زانیاری زیاتر و روونتر له‌ باره‌ی گۆرِه‌كه‌وه‌ ده‌خرێنه‌رِوو و وتیشی، "ده‌مانه‌وێت جیهان بزانێت كه‌ چی رووده‌دات و داگیركارییه‌كانی رووسیا بوونه‌ته‌ هۆی چی. سه‌ره‌تا له‌ بوچا و دواتر له‌ ماریوپۆل، ئێستاش له‌ ئیزیوم. پێویسته‌ رووسیا بكرێته‌ به‌رپرسیاری به‌جێهێشتنی مه‌رگ له‌ هه‌موو شوێنێك".

لایخۆشیه‌وه‌، ئیهۆر كلیمێنكۆ به‌رِێوبه‌ری پۆلیسیش له‌ كۆنفرانسێكی رۆژانامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ته‌رمه‌كان زۆربه‌یان هاوڵاتی ئاسایی بوون و سه‌رباز نه‌بوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار