زاناکان پلانێک پێشنیار دەکەن بۆ دووبارە بەستنەوەی جەمسەرەکانی باکورو باشور

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

زاناکان پلانێکی پڕمشتومڕ پێشنیار دەکەن بۆ دووبارە بەستنەوەی جەمسەرەکانی باکورو باشوردوای ئەوەی بە هۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی زەوییەوە بەشێکی زۆری تواوەتەوە  بە ڕژاندنی تەنۆلکەی سەلفەر دایۆکساید بەناو بەرگە هەوای ناوچەکەدا

ئەوان دەڵێن کە لەڕێگەی فڕۆکەیەکەوە دەتوانن گەردیلەی مایکرۆسکۆپی ئایرۆسۆلی(تەنۆلکەی بچکۆلە لە ناو هەوادە) بپرژێنن بە بەرگە هەوای ناوچەکەدا بۆ ئەوەی تیشکی خۆر بداتەوەو بەمەش ڕێگری لە زیاتر توانەوەی جەمسەرەکان بگیرێت .

بۆ ئەم مەبەستەش نزیکەی 175,000 گەشتی ئاسمانی لە ساڵێکدا پێویست دەبێت، کە بە ملیۆنان تەن دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەکاتە هەواوە، کە ئەمەش دووبارە زیان بە زەوی دەگەیەنێت.

بەڵام زانایەکی گەورەی بەریتانی پشتگیری ئەم پلانە دەکات ودەڵێت گەرمبونی جەمسەرەکان لە ئێستادا زۆر مەترسیدار ترەودوبارە بەستنەوەی جەمسەرەکان دەتوانێت ڕێ لە بەرزبونەوەی ئاستی زەریاکانی جیهان بگرێت بۆ دروست نەبونی ڕوداوی سروشتی نەخوازراو.

ئەم توێژینەوە نوێیە لە لایەن وەیک سمیس لە زانکۆی ێیڵ لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت.

وەیک باسی لەوە کردوە کە ئەم تاقیکردنەوەیە چارەسەری نیشانەیەکی گرنگی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات نەک هۆکارە سەرەکییەکەی.

بە پێی پلانەکان فڕۆکەیەکی سەربازی  گەردیلەی میکرۆسکۆپی سەلفەر دایۆکساید لە بەرزایی 43,000 پێ (13 کیلۆمەتر) و پانی 60 پلە لە هەردوو هێلی زەویدا، کە بە نزیکەیی یەکسانە بە دوورگەکانی شێتلاند لە باکوور، و فڵکلاند لە باشوور.

دوای ڕشتنیان بۆ ناو هەوای ناوچەکە بە هۆی بای بەهێزەوە گەردیلەکان بە هێواشی بەرەو جەمسەرەکان دەگوازرێنەوە بە ناو بەرگە هەوادا، پاشان سێبەرێک دروست دەکەن بۆ ئەوەی تیشکی خۆر ڕاستەوخۆ نەیدات لە جەمسەرەکان.

بەپێی توێژینەوەیەک لە گۆڤاری زانستی توێژینەوەی ژینگەیی تەنها بە ڕشتنی ١٣ ملیۆن تەن لەم تەنۆلکانە لە هاوین وبەهاردا بەسدەبێت بۆ ئەوەی پلەی گەرمی جەمسەرەکان بە ٢ پلەی سلیزی نزم بکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار