لوتکەی سەمەرقەند کۆتایی هات وڵاتانی ئەندام ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ هەینی، وڵاتانی بەشداربوو لە لوتکەی سەمەرقەند "شەنگەهای بۆ هاریکاری" پاش كۆبونهوهیهكی دوو رۆژه کۆتاییان بە لوتکەکە هێناو راگەیەنراوێکیان بەناوی "راگەیەنراوی سەمەرقەند" بڵاوکردەوە
کە ئەوانیش:
1- سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە "شەنگەهای بۆ هاریکاری" رەتیان کردەوە هەردەوڵەتێک بە بیانوی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەستوەربداتە کاروباری دەوڵەتێکی دیکە.
2- وڵاتانی ئەندام سەرکۆنەی کردەوە تیرۆریستییەکانیان کرد لەهەموو جیهاندا و رایانگەیاند دژی هەرکردەوەیەکی تیرۆریستین و بەهەمووشێوەیەک ئامادەن رێگری بکەن لەبەردەم بڵاوبوونەوەی تیرۆردا.
3- باشترکردنی دۆخی ئەفغانستان یەکێکە لە گرنگترین ئەو شتانەی کە دەبێ بایەخی پێبدرێت، چونکە پەیوەندیدارە بەدۆخی ئاسایشی وڵاتانی ئەندام لە لوتکەی شەنگەهای.
4- وڵاتانی ئەندام لە لوتکەی سەمەرقەند داوای راگرتنی هاوبەشی پێکردنی چەکی ئەتۆمی دەکەن لەگەڵ بەردەوامیدان بە داماڵینی وڵاتان لە چەکی ئەتۆمی.
5- لەپێناو ئاشتی و ئارامی ناوچەکەدا، دەوڵەتانی لوتکەی سەمەرقەند جەخت دەکەنەوە لەسەر هەبوونی گیانی هاوکاری لەنێوان رێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا.
6- ئێستا جیهان بە قۆناغی گۆڕانکارییە جیهانییەکاندا تێپەڕدەبێت کە لەگەڵ توندبوونەوەی ململانێ و قەیرانەکان و خراپتربوونی دۆخی نێودەوڵەتی بەگشتی.
7- وڵاتانی رێکخراوی "شەنگەهای بۆ هاریکاریی" کاردەکەن بۆ پێشخستنی سیستەمێکی بازرگانی فرەلایەنی کراوە کە لەسەر بنەما و رێساکانی رێکخراوی بازرگانی جیهانی دامەزراوە، هەروەها دژایەتی سنووردارکردنی بازرگانی دەکەن کە مەترسی لەسەر ئابوری جیهان دروست دەکات.
8- وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی "شەنگەهای بۆ هاریکاری" جەخت دەکەنەوە لەسەر پابەندبوونیان بە هەڵسەنگاندنی وردی پەیوەست بە کارنەمەی نێودەوڵەتی ئێستا، هەروەها بەرگری دەکەن لە سیستمێکی جیهانی یەکسان و دامەزراندنی بەرنامەی کاری هاوبەش و دیدی هاوبەش لەپێناو خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی.
9- داوا لە روسیا دەکەن هەوڵەکانی لە پێناو دیاریکردنی پەتا و نەخۆشییەکاندا بخاتەگەڕ و دەستپێشخەری بکات لەو بوارەدا.
10- لە بەڵگەنامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە جێبەجێکردنی یەکلایەنەی سزا ئابورییەکان، جگە لەوانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکراون، پێچەوانەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە.
جێگەی باسە ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای هاوپەیمانێتیەکی نێودەوڵەتییە کە ئەندامانی ئێستای بریتییە لە چین ، هیندستان، کازاخستان، قرغیزستان، پاکیستان، ڕووسیا، تاجیکستان، ئۆزبەکستان.و لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە