دەنگۆی جوڵاندنی هێز بۆ بەعشیقە ڕەتدەکرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی ژمارەیەک میدیای عێراقی هەواڵی جوڵاندنی هێزێکی گەورەی عێراقیان بەرەو ناوچەی بەعشیقە بڵاوکردەوە وەزارەتی بەرگری عێراق هەموو ئەم هەواڵانەی ڕەتکردەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە هێزێکی گەورەی عێراقی بە فەرمانی لیوا ئەلغەنەم بەرەو ناوچەی بەعشیقە جوڵێنرابێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، وەزارەتەکە ئەو هەواڵە ڕەت دەکاتەوە کە لیوای ڕوکن ناسر ئەلغەنەم بە هێزێکی سەربازی گەورەوە بەرەو بنکەی زیلکان لە بەعشیقە نەینەوا بەڕێکەوتبێت،وتەنها چەند کاتژمێرێکیان دابێت بە سوپای تورکیا بۆ ئەوەی ئاڵای تورکیا لەو بنکەیەدا نەهێڵن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار