ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر سوریا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جارێکی دیکە ئیسرائیل هێرشێکی موشەکی بۆ سەر سوریا ئەنجامدا و بەو هۆیەوە پێنج سەربازی سوری کوژران

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا “سانا”، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی ئیسڕائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و چەند خاڵێک لە گوندەوارەکانی دیمەشق، پێنج سەربازی سووریا کوژران و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتەوە.

لە لایەکی دیکەوە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئیسرائیل هێرشی مووشەکیی کردە سەر چەند پێگەیەک لە کێڵگەکانی غەسوولە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و دەوروبەری ناوچەی سەیدە زەینەب و ناوچەی کسوە لە گوندەوارەکانی دیمەشق کە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەخۆ دەگرێت.

جێگەی باسە لەمساڵدا ئەمە 25ـە مین جارە ئیسرائیل هێرشی مووشەکی لەنێو خاکی سووریا ئەنجامدەدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار