وەزارەتی بازرگانی: میکانیزمێک بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان دادەرێژین

2 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق وادەی کۆتایی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی ڕاگەیاندرا، هاوکات باس لە پەرەپێدانی میکانیزمێک کرا بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی به‌ ئاژانسی فه‌رمی عێراقی ڕاگه‌یاندووه‌" یاسای ئاسایشی خۆراک تا بەرواری (12/31) سەبەتەی خۆراکی دابینکردووە و لەو بەروارەوە کۆتایی دێت، بەڵام دەکرێت عەمبارکردنی فریاگوزاری بۆ دابین بکرێت, بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگی ساڵی داهاتوو لە ڕێگەی دەرچەیەکی خەرجکردن  بەپێی میکانیزمێک.
 ئاماژەی بەوەشکرد" میکانیزمێک ھەیە بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان،بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی دەوڵەت،کە ڕاگرتنەکە بەپێی داهاتی مانگانەی هاوڵاتی دیاری بکرێت، ئەویش بە ئامادەکردنی کارتی ئەلیکترۆنی ، کە سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی و زیادکردنی کەرەستەی دیکە بۆ سەبەتەی خۆراک  بۆ ئەوەی سەبەتەیەکی یەکگرتوو بێت بۆ هاوڵاتیان ، بەتایبەتی خێزانە هەژارەکان.
 ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد" کە بە هەماهەنگی وەزارەتەکانی دەوڵەت، وەزارەتی بازرگانی و کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک، لەگەڵ بریکارەکانی کارتی بەشەخۆراک لەھەوڵدان بۆ کارکردن بە کارتێکی ئەلیکترۆنی خۆراک، کە لەڕێگەیەوە کارتەکە بەپێی ستانداردەکان دیاریکراوە،ئەمەش رۆڵی دەبێت لەسەر تواناکانی هاوڵاتیان بەجۆرێک کە ئەو خێزانانەی توانای سنوورداریان هەیە سوود لە سەبەتەکە وەردەگرن.لەگەڵ چاودێریکردنی نرخ لەلایەن ڕێکخەران و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار