ئه‌مه‌ریكا ترسی له روسیا هه‌یه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی روسیا له ئۆكرانیا، به فه‌رمانی سه‌رۆكی روسیا چه‌كی ئه‌تۆمی تاقیده‌كرێته‌وه‌و نیشانی ئۆكرانیا ده‌درێت.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌فه‌رمانی ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی ڕوسیا چه‌كی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش یان له‌ناو خاكی ئۆكرانیا تاقیده‌كرێته‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاش له‌و باره‌یه‌وه وتی: مشتومڕێكی به‌رده‌وام هه‌یه له‌ناو ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكادا كه ئایا پوتین باوه‌ڕی وایه كه ئه‌و چه‌كه تاقی بكاته‌وه؟
له‌به‌رامبه‌ریشدا جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سی بی ئێس، هۆشداریدا به روسیا له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و جه‌ختیشیكرده‌وه كه " به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئۆكرانیا جه‌نگه‌كه ده‌گۆڕێت و زۆر به‌زیانی مۆسكۆ ده‌شكێته‌وه.