سبەینێ مەراسیمی بە خاک سپاردنی شاژن بەڕێوەدەچێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەراسیمی بە خاک سپاردنی شاژنە ئێلیزابێشی دووەم سبەینێ دووشەمە بەڕێوەدەچێت کە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین بۆنە دیپلۆماسییەکانی ئەم سەدەیە و گەورەترین پلانی ئەمنی لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە بۆ پاراستنی رێوڕەسمەکە دانراوە.

شاژنە ئێلیزابێس لە وێستمینستەر ئابی لەندەن بەخاکدەسپێردرێت مەراسیمەکە لە کاتژمێر ١١ بەیانیەوە دەستپێدەکات، وێستمینستەر ئابی لەندەن هەمان ئەو شوێنەیە کە ٧٥ ساڵ پێش ئێستا شاژن تیایدا هاوسەرگیری لەگەڵ شازادە فیلیپ کردوە، هەر ئەو شوێنەشە کە تیایدا مەراسیمی تاج لەسەردانان و بوون بە شاژنی تێدا ئەنجام دراوە.

هەروەها بێجگە لە ئەندامانی خێزانی شاهانە، سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانیۆل ماکرۆن یەکێکن لەو ١٠٠ سەرۆکی وڵاتانەی کە بەشداری لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم دەکەن.

ھاوکات جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و "ئەنتۆنی ئەلبانیز" سەرۆک وزیرانی ئوسترالیا گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمەکەدا .

ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاو سەرجەم سیاسەتمەدارەکانی ئەو وڵاتە و ئەندامانی خێزانی شاهانە لە وڵاتەکانی ئیسپانیا وهۆڵەندا و مۆناکۆ و سوید و دانیمارک و بەلجیکا و یۆنان لە پرسەکەدا بەشداردەبن و پێشبینیش دەکرێت نزیکەی 500 کەسایەتی بیانیش ئامادەبن.

میدیاکانیش بڵاویانکردوەتەوە، گەورەترین پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شاژنی بەریتانیا دانراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار