ئیداره خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی رۆژئاوا ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ره‌تده‌كه‌نه‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی سوریا ده‌ستیپێكرد و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریش به‌شداری ناكات.
به‌پێی میدیا ڕه‌سمییه‌كانی سوریا، ٧ ھه‌زار و ٣٤٨ ناوه‌ند له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی سوریا ئاماده‌كراون بۆ ده‌نگدان و ٥٩ ھه‌زار و ٤٩٨ كاندیدیش كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی ١٩ ھه‌زار و ٨٦ كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و خۆرھه‌ڵاتی سوریاش رایگه‌یاندووه، رێگه‌ناده‌ن به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان.
له سوریا ھه‌زار و ٤٧٠ یه‌كه‌ی ئیداری ھه‌یه و به‌سه‌ر ١٤ پارێزگا و ١٥٨ شار و ٥٢٧ شارۆچكه و ٧٢٦ شاره‌وانی دابه‌ش كراون.
بڕیاره ھه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌عات ٧ی ئیواره كۆتایی بێت و به‌پێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش زیاتر له ٨ ملیۆن ھاووڵاتی سوری له وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپان.
وێنه.. سایتی سانا