زیاره‌تكاران رووداوه‌كانی هاتوچۆیان زیاد كردوه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



به‌هۆی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ زیاره‌تكاره‌ی كه‌ بۆ چله‌ی ئیمام حوسێن هاتوونه‌ته‌ عیراق رووداوه‌كانی هاتوچۆ به‌گشتی له‌عێراق زیادیان كردوه‌.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌مید زیاد قه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی عێراق راگه‌یاندوه‌، له‌ماوه‌ی 20 رۆژی رابردوودا به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر زیاره‌تكار بۆ عێراق رووداوه‌كانی هاتوچۆ زیادیان كردوه‌.

 وتیشی: له‌ماوه‌ی چله‌ی ئیمام حوسێن دا نزیكه‌ی 20 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه‌و چه‌ندین كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برینداربوون.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌شێكی زۆری رووداوه‌كان به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه‌ بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه‌ پشتگوێ خراون و زیاد له‌پێویست تیژڕه‌وییان كردوه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار