ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا ژمارەیەکی پێوانەیی شکاندووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

باڵوێزی ئەڵمانیا لە تورکیا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان بەرلین و ئەنقەرەدا ھەیە کە بۆ سەدان ساڵ دەگەرێتەوە.و ئامانجی وڵاتەکەی لابردنی ئاستەنگەکانە لەبەردەم بازرگانی نێوان ئەڵمانیا وتورکیادا .

یۆرگن شۆلتزباڵوێزی ئەڵمانیا لە تورکیا دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەبەرھێنان و ھاریکاریی تورکیا-ئەڵمانیا کە لە پارێزگای کۆجائەلی باکووری رۆژئاوای تورکیا بەڕێوەچوو، رایگەیاند کە ئامانجی وڵاتەکەی دابینکردنی بوارەکانی پەیوەندیی ئاسان و خێرایە لەگەڵ دامەزراوە تورکییەکان، ھەروەھا لابردنی ئاستەنگەکانە لە بەردەم بارزگانانی ئەڵمانیا و تورکیا.

ئەو باڵوێزە ڕاشیگەیاند: "پارێزگای کۆجائەلی پێگەیەکی گرنگی ھەیە بۆ ئابووریی ئەڵمانیا و لێرە، زۆرێک لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کار دەکەن".

هەروەها "پەیوەندییە ئابوورییەکان گرنگترین لایەنەکان لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا پێکدەھێنن، بەو پێیەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا ژمارەیەکی پێوانەیی شکاندووە و گەیشتووەتە ٤٠ ملیار یورۆ".

جێگەی باسە ژووری بارزگانی و پیشەسازیی ئەڵمانیا-تورکیا رایگەیاندووە کە ھەناردەکردنی تورکیا بۆ ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢١دا بەڕێژەی سەدا ٢٢،٩ بەراورد بە ٢٠٢٠ زیادی کردووە گەیشتووەتە ١٧ ملیار و ٧٠٥ ملیۆن دۆلار، ئاڵوگۆڕی بارزگانیی نێوان ھەردوو وڵات گەیشتووەتە ٤١ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار، ئەوەیش ژمارەیەکی پێوانەییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار