نەتەوەیەکگرتووەکان پاڵپشتی لە ھەوڵەکان دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، جەیھون بایرامۆڤ ھات لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس رایگەیاند کە پاڵپشتی لەو ھەوڵانە دەکەن کە بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ گرژییەکانی نێوان ئازرەبایجان و ئەرمینیا خراونەتەگەڕ.

وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھاریکارییەکانی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و ئازەربایجان تاوتوێ کراوە.

ستیفان دوجاریک راشیگەیاندووە کە ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی پێشھاتەکانی ئەم دواییەی سەر سنووری نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان ئاڵوگۆڕ کردووە و ھاتووە "ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، ئومێدی کردووە کە ئاگربەستی نێوان ئازرەبایجان و ئەرمینیا بەردەوام بێت و جەختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی، نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی لەو ھەوڵانە دەکات کە بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ گرژییەکانی نێوان ئازارەبایجان و ئەرمینیا خراونەتەگەڕ".

رۆژی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاندبوو کە سوپای ئەرمینیا لە سنووری داشکەسەن، کەلبەجەر و لاچین بەشێوەیەکی فراوان کاری ئیستیفزازی کردووە و ھێرشی ئەنجامداوە.

باسی لەوەش کردبوو کە سوپای ئەرمینیا بە ئاڕاستەی جیاواز مینیان لە زەوی و رێگاکانی نێوان پێگەکانی سوپای ئازەربایجان داناوە و لە ئەنجامی ئەو رێوشوێنانەی یەکە سەربازییەکانی ئازەربایجان گرتوویانەتەبەر شەڕ و پێکدادان روویداوە.


مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، رێژەی گەشەی ئابووری بۆ ئەمساڵ پێشبینی نەکراو بووە و بە گوێرەی خەمڵاندنەکانیان بەرزبوونەوەی رێژەی گەشە لە ساڵانی ئایندەش بەردەوام دەبێت.

راوێژکاری دارایی لە نوێترین لێدوانیدا ئاشکرای دەکات، بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی بانکی جیهانی، گەشەی کۆی بەرهەمی ناوخۆ لەمساڵدا سەدا 9 دەبێت.

ئەو راوێژکارە پێی وایە، رێژەی گەشە لەمساڵدا پێشبینی نەکراوە و هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دەگەڕیتەوە، کە جەنگی ئۆکرانیا و رێککەوتنی ئۆپێک پڵاس وایکرد نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستەکانی بەرزبێتەوە.

راوێژکاری دارایی ئاماژەی بەوەشدا، رێژەی گەشەی ئابووری عێراق لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ سالب 11 دابەزی، کاتێکدا سەرجەم کەرتە ئابوورییەکان بۆ ماوەی نزیکەی شەش مانگ پەکیان کەوت.

لە هەمان کاتدا پێشبینی دەکات، رێژەی گەشە لە ساڵی داهاتوو سەدا 4 تاوەکو سەدا 5 بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار