سەرۆکی ئۆکرانیا هاوکارییە داراییەکانی ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئۆکرانیا هاوکارییە داراییەکانی ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند لەگەڵ دەستپێککردنی داگیرکاری ڕوسیا بۆ سەر وڵاتەکەی ئەمەریکا جگە لە پێدانی چەک و کەرستەی سەربازی بەڵکو هاوکاریی دارای وڵاتەکەشی دەکات بەو پێیەی مانگانە زیاتر لە یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ناردون.
سەبارەت بە هەوڵەکانی ڕوسیاش بۆ کردنی ڕاپرسی لە چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا بۆ ئەوەی دانیشتوانەکانیان بڕیار بدەن بخرێنە سەر روسیا ڕایگەیاند:
ئەگەر روسیا لە رێگەی راپرسییە ساختەکانەوە بیەوێت تەنھا بستێکی خاکی ئۆکراین بخاتە سەر وڵاتەکەی، ھیچ جۆرە گفتوگۆ و دانووستانێک لەنێوانیان نامێنێت و رێککەوتنیش لەنێوانیاندا زۆر ئەستەم دەبێت
بابهتی پهیوهندیدار