یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ئۆکرانیا هاتە دەنگ

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند سزا بەسەر هەموو ئەو کەس و دامەزراوانە دەسەپێنن کە ریفراندۆم لە ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانی ئۆکرانیا رێکدەخەن. وتیشی "یەکێتی ئەوروپا بە هەموو شێوەیەک ریفراندۆم لە ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە رەتدەکاتەوە".

پیتەر ستانۆ وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا ئەو ڕیفراندۆمەی لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیا لە لایەن ڕوسیاوە ئەنجام دەدرێت نا یاساییە وهەموو ئەو کەس و دامەزراوانەی بەشدارن لە ئامادەکردنی ئەم ڕاپرسییەدا پێویستە سزا بدرێن.

وتەبێژی کۆمسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا باسی لەوەشکرد ئەو کەسانەی لەسەر بانگهێشتی مۆسکۆ بەناوی چاودێری نێودەوڵەتی ئامادەبوون، دەکەونە ناو لیستی سزاکانی یەکێتی ئەوروپاوە.

ئەمە لەکاتێکدایە،بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی گشتپرسیی چوار پارێزگای رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کە لە ژێر دەسەڵاتی رووسیادان، 96٪ی بەشداربووانی گشتپرسییەکە بە "بەڵێ" دەنگیان داوە بۆ چوونە سەر رووسیا و جیابوونەوەیان لە ئۆکراینا.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار