له‌ 151 شاری گه‌وره‌ی جیهان خۆپیشاندان له‌دژی حكومه‌تی ئێران به‌ڕێوه‌چوو

2 ساڵ لەمەوپێش




 

هاوڵاتی

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (1/10/2022) له‌ 151 شاری گه‌وره‌ی وڵاتانی جیهان له‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ژاپۆن و كۆریای باشور و ئۆستراڵیا گردبونه‌وه‌ و رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.


رادیۆ زه‌مانه‌ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌؛ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ چالاكوانانی ئه‌و وڵاتانه‌ و چالاكوانانی كورد و ئێران ناڕه‌زایه‌تی و گردبونه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌.


به‌ پێی زانیارییه‌كانی رادیۆ زه‌مانه‌ ژماره‌یه‌ك چالاكوان له‌ ئه‌وروپا و ژاپۆن و كۆریای باشور له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ و كۆنسوڵگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران دژی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ و مه‌رگی ژینا ئه‌مینی و خۆپیشانده‌رانی 16 رۆژی رابردو، دروشمیان به‌رز كردوه‌ته‌وه‌.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار