ئەمەریکا ..بەهۆی زریانی ئیانەوە زیاتر لە 10 هەزار کەس بێسەروشوێنن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمەریکا .. بەهۆی زریانی ئیانەوە دەیان کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن زریانی ئیان کە لە رووی بەهێزییەوە ریزبەندی چوارەمی هەیە و بە خێرایی ٢٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا گەشتە وشکانی.بۆتە هۆی زەرەرو زیانێکی زۆر و لە ئێستادا گەیشتۆتە کارۆلینای باشوور.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، زریانی ئیان کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا گرتووەتەوە و ئێستاش گەیشتووەتە کارۆلینای باشوور، بەهۆیەوە تا ئێستا “77 کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن و زیانی زیاتر لە 100 ملیار دۆلاریشی بە ویلایەتە یەکگرتووەکان گەیاندووە.”
لە میدیاکانی ئەمریکاوە مردنی 77 دانیشتووی فلۆریدا بە فەرمی پشتڕاست کراوەتەوە” ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر حاكمی ویلایهتی فلۆریدا ریگەیاندبوو "زیاتر له 10 ههزار کەس بێسهروشوێن تۆمار کراون کە ئەگەری زۆرە زۆرێک لەوانە لە شوێنی داڵدەدان سەلامەت بن یان بە شێوەیەکی تر بەهۆی پچڕانی تەزووی کارەبا و تەلەفۆنەوە نەتوانرێت دەستمان پێیان بگات و تیمەکانمان بهردهوامن له گهڕان بهدوایاندا".
ئەمەش لە کاتێکدایە زریانی ئیان لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا لە یەکەم رۆژیدا بووە هۆی دروستبوونی لافاو و ئەمەش وای کرد، نزیکەی یەک ملیۆن کەس بێکارەبابن وهێڵی ئاسمانیی ئەمریکا ناچاربوو نزیکەی ٦٠٠ گەشت هەڵبوەشێنێتەوە
لەو بارەیەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەیاننامەی کارەساتی لە فلۆریدا دەرکرد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە بودجەی فیدراڵی و رایگەیاند، زریانەکە زیانێکی زۆری بەو ناوچەیە گەیاندووە، ئاوەدانکردنەوەی چەندین مانگ و ساڵ دەخایەنێت.