لەپایتەختی کەنەدا 50 هەزار کەس دژی حکومەتی ئێران خۆپیشاندانیان ئەنجام دا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بۆ پشتگیریی لە خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە 50 هەزار کەس لە شاری تۆرنتۆ-ی پایتەختی کەنەدا رێپێوان و خۆپیشاندانیان کرد.
پۆلیسی شاری تۆرنتۆ پشتڕاستی کردوەتەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەتی ئێران و مەرگی ژینا ئەمینی 50 هەزار کەس لەو شارە رێپێوان و خۆپیشاندانیان کردوە.
رۆژی شەممەی رابردوش لە 200 شاری گەورەی ئەمریکا، ئەوروپا، ئۆسترالیا، ژاپۆن و کۆریای باشور خۆپیشاندان لە دژی دەسەڵاتی ئێران و مەرگی ژینا ئەمینی بەڕێوەچو.
بۆ بینینی ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکە کلیک لێرە بکە
لە پایتەختی کەنەدا 50 هەزار کەس دژی حکومەتی ئێران خۆپیشاندانیان کرد ئێستا
بابهتی پهیوهندیدار