روسیا له شارێكی گه‌وره‌ی ئۆكرانیا پاشه‌كشه ده‌كات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به هه‌زاران سه‌بازی روسیا له شارێكی گه‌وره‌ی ئۆكرانیا پاشه‌كشه‌یان كرد‌و سوپای ئۆكرانیا به‌نیازه بچێته‌وه شاره‌كه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ راگه‌یاندوه، له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه به هه‌زاران سه‌بازی روسیا له‌شاری لیمان كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیاوه پاشه‌كشه‌یان كرد‌و سوپای ئۆكرانیا به‌نیازه بچێته‌وه شاره‌كه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت، ته‌نها یه‌ك رۆژ به‌دوای راگه‌یاندنی چوار ناوچه‌ی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر روسیا دێت، كه ئه‌و بڕیاره‌ی روسیاش ناتۆ‌و به‌شێكی زۆر وڵاتانی جیهانی نیگه‌ران كرد‌و داوایان كرد، روسیا پێشێلكارییه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا راگرێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار