دوای چوونە ناتۆ سوید هەناردەکردنی چەکی بۆ تورکیا دەست پێکردەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حکوومەتی سوید تەسلیمی داخوازیەکی تورکیا بوو و که لەبەرامبەر چوونه ناو ڕێکخراوى ناتۆ ئامادە بوو دەست بە هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا بکاتەوە و له‌و ڕووه‌وه ڕێکخراوەی چاودێری کردنی بەرهەمە ستراتێژیکەکانی سوید مۆڵەتی هەناردە کردنی چەکی بۆ تورکیا دەرکرد.
بەپێی رێککەوتنی نێوان سوید، تورکیا، فینلاند و ناتۆ؛ سوید رەزامەندیی دەربڕی لەسەر داواکەی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە، کە بەهۆی هێرشی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ سەر کوردەکانی سووریا راگیرا بوو.
رێکخراوی چاودێریی ستراتیژیی بەرهەمهێنانی سوید مۆڵەتی بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەک و کەرەستەی سەربازیی ئەم وڵاتە دەرکردووە بۆ هەناردەی بەرهەمەکانیان بۆ تورکیا.
تورکیا ڕایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ داواکه‌ی فینله‌ندا و سوید بۆ ئەندام بوون به ناتۆ ڕازی ده‌بێت ته‌نیا له حاڵێکدا که ئه‌م دوو وڵاته کورده ناڕازییه‌کان ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره بکه‌نه‌وه و ده‌ست بکه‌نه‌وه هه‌نارده‌کردنی که‌ره‌سته سه‌ربازییه‌کان بۆ تورکیا.
لەنێوان 30 وڵاتی ئەندامی ناتۆدا، 28 وڵات رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر ئەوەی فینلاند و سوید بچنە ناو ناتۆ، بەڵام هەنگاریا و توركیا تائێستا ڕەزامەندیی كۆتایی خۆیان رانەگەیاندووە.