ئۆكرانیا هه‌شت فڕۆكه‌ی ئێران تێكده‌شكێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



ئۆكرانیا بڵاویكرده‌وه‌، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی تێكشكاندوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن سوپای روسیاوه‌ ئاڕاسته‌ی خاكی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌.

سوپای ئۆكرانیا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردوه‌ له‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر سوپای روسیا توانیویانه‌ هه‌شت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له‌ جۆری (شاهید 136) تێكشكاندوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و راده‌ستی روسیا كراون.

پێشتر روسیا زیاتر له‌ 100 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له‌ئێران كڕی و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ئه‌مریكا و ئۆكرانیای لێكه‌وته‌وه‌و له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌شدا باڵیۆزی ئێران له‌ كیێڤ ده‌ركرا و باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ش له‌ ئۆكرانیا داخرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار