ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل: "ئامادەی وەرگرتنی شەپۆلێکی گەورەی کۆچین لە رووسیا و ئۆکرایناوە"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نووسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند کە ئامادەی وەرگرتنی شەپۆلێکی گەورەی کۆچن لە رووسیا و ئۆکرایناوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''لەژێر رۆشنایی دوایین پەرەسەندنەکان لە رووسیا و ئۆکراینا، ئامادەی وەرگرتنی شەپۆلێکی گەورەی کۆچین''.باس لەوەشکراوه‌ کە ئەو شەپۆلە کۆچەی باس دەکرێت دەیان هەزار کەس دەگرێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە لە هەواڵێکدا کە لە دەزگای پەخشی گشتیی ئیسرائیل (KAN)دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە وەزیری کۆچ و گرتنەخۆی ئیسرائیل، پنینا تامانۆ-شتا کۆبوونەوەیەکی سازکردووە لەبارەی گرتنەخۆی ئەو کۆچبەرە رووسانەی لە ترسی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ وڵاتەکەیان جێدەهێڵن.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا، مانگانە نزیکەی شەش هەزار کۆچبەری رووسی روو بکەنە ئیسرائیل.

بەپێی ناوەندی ئاماری ئیسرائیل لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا لە ئۆکراینا و رووسیاوە زۆرترین کۆچبەر رووی لە ئیسرائیل کردووە.

زۆرێک لەو کۆچبەرانەی لەو دوو وڵاتەوە روو لە ئیسرائیل دەکەن ئەو بە رەچەڵەک جوولەکەنەن کە بەپێی یاساکانی تەل ئەبیب مافی وەرگرتنی وڵاتنامەی ئیسرائیلیان هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار