کەنەدا 25 بەرپرس و نۆ دامەزراوەی ئێران سزا دەدات
2 ساڵ لەمەوپێش
بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندەرانەوە، وڵاتی کەنەدا سزا بەسەر بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەسەپێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا رۆژی دوشەممە رایگەیاند؛ سزای بەسەر 25 بەرپرس و نۆ ناوەند و دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە کە دەستیان هەبوە لە سەرکوت و بەکارهێنانی توندوتیژیی دژی خۆپیشاندانەکان لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.
محەمەد حسێن باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و محەمەدساڵح هاشمی، سەرۆکی پۆلیسی ئەخلاق لەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانن کە لە لایەن وڵاتی کەنەداوە خراونەتە لیستی سزاوە.
مێلانی جولی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاندوە؛ وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیی لە مافەکانی ژنان هەموو هەنگاوێک دژی ئێران دەگرێتەبەر چوارچێوەیەشدا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی چونکە لە رابردوشدا کەنەدا سزای بەسەر دەیان بەرپرس و دامەزراوەی ئێراندا سەپاندوە.