زیانە ماددیەکانی لافاوەکەی پاکستان بە ٣٠ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نووسینگەی هەماهەنگی مرۆیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA)،لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی بارانی وەرزییەوە کە لە ١٤ی حوزەیرانەوە رووی لە پاکستان کردووە، تا ئێستا هەزار و ٦٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها زیاتر لە دوو ملیۆن خانوو زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی سەدان هەزار کەس پەنا ببەنە بەر کەمپە کاتییەکان.
هەروەها زییانە مادییەکان لە لایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە بە ٣٠ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە ش خراوەتەڕوو کە ئەو لافاوەی رووی لە پاکستان کردووە، قەیرانی خۆراکی لەو وڵاتە گەورەتر کردووە،هەربۆیە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی جیهان بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان زیاتر لە ١٣١ فڕۆکە هاوکاری مرۆییان رەوانەی پاکستان کردووە، بەڵام ئەم هاوکارییانە بەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەیان نەکردووە و چاوەڕێی هاوکاری زیاترن.
ئەمەش لەکاتێکدایە حکوومەتی ئیسلام ئاباد، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ مەترسییەکی بەپەلە لەسەر دابینکردنی خۆراک نییە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی ئاوی پیسەوە دەگوێزرێنەوە لە هەرێمەکانی سیند و بەلۆچستان زیادیان کردووە..