ئەمریکا بەهۆی سەرکوتکردنەوە لە ئێران سزا نوێ دژی بەرپرسانی وڵاتەکە دەسەپێنێت

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: بە کردار پشتیوانیی لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکەین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

واشنتۆن بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندەرەانەوە سزای نوێ بەرسەر ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەسەپێنێت کە دەستیان لە توندوتیژییەکان و سەرکوتی هاوڵاتییانی وڵاتەکەدا هەبوە.

جۆ بایدن؛ سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە رۆژی دوشەممە بڵاوی کردوەتەوە؛ وتویەتی: واشنتۆن نیگەرانە لەو دۆخەی کە لە ئێران هەیە و هیزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەش سەرکوتی ئەوانە دەکەن کە لە پێناو دادپەوەریی و کەرامەتی مرۆییدا خۆپیشاندان دەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد؛ حکومەتی ئێران دەیان ساڵە ئازادییەکانی خەڵکی پێشێل کردوە و بە ترس و تۆقاندن نەوی نوێی وڵاتەکەشی سەرکوت کردوە.

بایدن وتوشیەتی، ئەمریکا پشتیوانی هەمو ژنان و هاوڵاتییانی ئازادیخوازی ئێران دەبێت کە ئازایەتییان مایەی دڵگەرمیی هەمو جیهانە. سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردوەتەوە وڵاتەکەی کۆمەڵێک سزای نوێی دژی سەرکوت لە ئێران ئامادە کردوە و لەم هەفتەیەدا سزاکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە لایەکی دیکەوە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک رایگەیاند؛ بە کردار پشتیوانیی لە ژنان و خۆپیشاندەرانی ئێران دەکەن کە لە پێناو ماف و شکۆی خۆیاندا تێدەکۆشن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار