ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له‌ئاوی یۆنان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

2 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی

چووپێك به‌ 40 كۆچبه‌ره‌وه‌ نزیك دورگه‌ی لێسڤۆس (Lesvos)ی یۆنان له‌ ده‌ریای ئیجه‌ ژێر ئاو كه‌وت، له‌ ڕووداوه‌كه‌دا 15 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ریش ڕزگار كراون.

 به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ پۆلیسی ده‌ریاوانی یۆنان بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری دیكه‌ له‌ دورگه‌یه‌كی شاخاویدا گیریان خواردووه‌ و هێزی ده‌ریاوانی یۆنان له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌دایه‌ بۆ ڕزگار كردنی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش.

له‌هه‌مان كاتدا، ئه‌و یه‌خته‌ی به‌ نزیكه‌ی 100 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ دورگه‌ی كیتیرای یۆنان ژێر ئاو كه‌وت، تائێستا 80 كۆچبه‌ریان ڕزگار كراون و سه‌لامه‌تن، گه‌ڕان به‌دوای كۆچبه‌ره‌كانی دیكه‌شدا به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مه‌ دووه‌م ڕووداوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا ڕووده‌دات، هۆكاره‌كه‌یش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ كه‌شو هه‌وا ناله‌باره‌و شه‌پۆلێكی به‌هێز له‌ده‌ریای ئیجه‌دا هه‌یه‌و ئه‌و یه‌خت و چووپانه‌ی كه‌ له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ به‌ڕێده‌كه‌ون، مه‌ترسین بۆ ژیانی كۆچبه‌ران.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار